هەوڵدەریی فەڕەنسا بڵاوی کردەوە، فرانسۆی فلپ، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند بەمەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای کۆنترۆڵی کاڵا هەناردەییەکانی کەنەدا و بە ئاوڕدانەوە لە گرژییەکانی ئێستا هەموو مۆڵەتەکانمان بۆ تورکیا هەڵپەسارد تاکوو دەرفەتی بەسندە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخەکە فەراهەم دەبێت.
ئاژانسی فەڕەنسا دەنووسێت هەڵپەساردنی هەناردەکردنی چەک لەلایەن کەنەداوە بۆ تورکیا، پاش ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا لەو وڵاتە لە دژی هاوکاریە سەربازیەکانی کەنەدا بۆ تورکیا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و کەمپەین لە لایەن ڕەوەندی کوردی و ئازادیخوازان و ئەرمنیەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئەنجام دران بوون و بە دروشمی "پڕچەک کردنی تورکیا بوەستێن" داواکرابوو؛ فڕۆشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەکنەلۆژی سەربازی بە حکوومەتی تورکیا ڕابگرێت، چوونکە لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکاریدەهێنت و بەو هۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی".
هەروەها گرووپی پشتیوانی پڕۆژەی ئاشتی لە کەنەدا ئیدیعا دەکات تورکیا لە کەرەستە سەربازییە ڕێک و وردە ئەلەکترۆنییەکانی کەنەدا بۆ شەڕی دژبەرانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەڵک وەردەگرێت.
فرانسۆی فلپ، وەزیری دەرەوەی کەنەدا لەمبارەوە بە گۆڤاری کندیان پرێسی وتووە ئەگەر لێکۆڵینەوەکان دەری بخەن کە تورکیا وەکوو ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی کەنەدا، لە کەرەستە ئەلەکترۆنییەکانی ئەم وڵاتە قۆستنەوە دەکات، ناردنی چەک بۆ ئەنقەرە ڕادەگیردرێت.
کەنەدا هەروەها ئاکتەوبری 2019، پاش هێرشی تورکیا بۆسەر کوردانی سووریا ناردنی کەرەستە سەربازییەکانی بۆ تورکیا هەڵپەساردبوو بەڵام لە ساڵی 2020دا هەڵوەشێنرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment