بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆکی سووریا له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی سپۆتنیک-ی رووسی رایگه‌یاندووه: "به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین ئه‌وه پشتڕاست بکه‌ینه‌وه که تورکیا چه‌کداره‌کانی سووریای ناردووه بۆ ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ، که ناوچه‌یێکی جێگه‌ی ململانێی ئه‌رمه‌نی و ئازه‌ریه‌کانه، به‌ڵگه‌ی ته‌واویشمان بۆئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "تورکیا ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له وڵاتانی جیاجیاوه روویان له سووریا کرد به‌کارهێناوه، هه‌روه‌ها به‌شێک له‌چه‌کدارانی سووریاشی بۆ لیبیا گواستوه‌ته‌وه، بۆیه زۆر ئاشکرایه به‌مشێوه‌یه‌ش دووباره چه‌کداره‌کانی سووریا له قه‌ره‌باغ به‌کار ده‌هێنێته‌وه".
پێشتریش، ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فەڕه‌نسا رایگه‌یاندبوو، تورکیا 300 چه‌کداری سووریا له‌رێگه‌ی شاری غازی ئه‌نتابی وڵاته‌که‌یه‌وه بۆ باکۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان گواستوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن له ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment