کوردپرێس:
میدیای سویسیی سویس ئینفۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند هاووڵاتییێکی سویسی کە لە بواری ژینگە و دارستاندا هاوکاریی کوردەکانی سووریای کردووە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە بەو پاساوەی کە ڕەگەزنامە و پەساپۆرتی نەبووە.
میدیا سویسییەکەی ئاشکرای کردووە کە ئەو هاووڵاتییەی وڵاتەکەی پێش یەک ساڵ هاتۆتە سووریا و لە هەرێمی کوردستان ئیقامەی وەرگرتووە و حکوومەتی هەرێمیش بۆ ماوەی یەک ساڵ ئیقامەکەی درێژ کردبوویەوە بەڵام لە کاتی گەڕانەوەی لە باکووری سووریا بۆ هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە پەساپۆرتەکەی پێشکەش بکات و دەستبەسەر کراوە.
ئۆلیڤەر پیتەر پارێزەری ئەو هاووڵاتییەیە و ناڕەزاییی بەرانبەر حوکمی دەستبەسەرکرانی ناوبراو دەبڕیوە و دەسێت دەستبەسەرکردنەکە هۆکاری سیاسیی لە پشتەوەیە.
Your Comment