هاووڵاتییێکی سویس لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرا

بەشی جیهان- میدیای سویسیی سویس ئینفۆ ڕایگەیاند هاووڵاتیێکی سویسی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە بەو پاساوەی کە ڕەگەزنامە و تەزکەرەی نەبووە.

کوردپرێس:

میدیای سویسیی سویس ئینفۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند هاووڵاتییێکی سویسی کە لە بواری ژینگە و دارستاندا هاوکاریی کوردەکانی سووریای کردووە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە بەو پاساوەی کە ڕەگەزنامە و پەساپۆرتی نەبووە.

میدیا سویسییەکەی ئاشکرای کردووە کە ئەو هاووڵاتییەی وڵاتەکەی پێش یەک ساڵ هاتۆتە سووریا و لە هەرێمی کوردستان ئیقامەی وەرگرتووە و حکوومەتی هەرێمیش بۆ ماوەی یەک ساڵ ئیقامەکەی درێژ کردبوویەوە بەڵام لە کاتی گەڕانەوەی لە باکووری سووریا بۆ هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە پەساپۆرتەکەی پێشکەش بکات و دەستبەسەر کراوە.

ئۆلیڤەر پیتەر پارێزەری ئەو هاووڵاتییەیە و ناڕەزاییی بەرانبەر حوکمی دەستبەسەرکرانی ناوبراو دەبڕیوە و دەسێت دەستبەسەرکردنەکە هۆکاری سیاسیی لە پشتەوەیە.

News Code 200321

Your Comment

You are replying to: .
captcha