بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەڵمەتێکدا کە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری ئاسایشی ئەنقەرە و سەرۆکایەتی میت بەڕێوەچوو دەرکەوت کە ٢٩ گومانلێکراو پەیوەندیان هەیە بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی پێکدادان و لە سووریا لە ناو رێکخراوەکەدا چالاکیان ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا کە کاتەکانی بەیانی لە سەرتاسەری ئەنقەرە لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە رێکخرا، ٢٥ گومانلێکراو دەستگیرکران کە ٢٤یان عێراقی و یەکێکیان فینلاندیە.
لە لایەکی دیکەوە، کارەکان درێژەی هەیە بۆ دەستگیرکردنی چوار گومانلێکراوە هەڵاتووەکەی دیکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment