کونسوڵى کوردی فلیپین بەهۆی نەبوونی پەیوەندیی حزبی له ‌هه‌رێم کێشه‌ى بۆ دروست ده‌کرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومه‌تى فلیپین ساڵێک زیاتره‌ کوردێکى کردووه‌ به‌کونسوڵى خۆى له ‌هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ دانى پێدا نه‌نراوه‌.

کوردپرێس: فه‌لاح که‌ڵهوڕى کونسوڵى فلیپین له ‌هه‌رێمى کوردستان له ‌لێدوانێکى تایبه‌تدا به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە: "ماوه‌ى ساڵێک زیاتره‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌ت‌ و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕه‌سمى ده‌ستنیشان کراون وه‌کوو نوێنه‌ر یان کونسوڵى فیلیپین له‌هه‌رێمى کوردستان".

ڕۆژى 20ى 9ى 2020 جێنۆڕۆسۆ کاڵۆنج باڵیۆزی فلیپین له ‌عێراق به‌سه‌ردانێک هاته‌ هه‌رێمى کوردستان‌ و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کۆ بوویەوه‌ و ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی هەوڵی کردنەوەی کونسوڵخانە یان نووسینگەیێکی باڵیۆزخانەکەیان لە هەرێمی کوردستان ده‌دات.

که‌ڵهوڕى ئه‌وه‌شى ڕوون کرده‌وه: "ساڵێک زیاتره‌ من کاروباره‌کانى ئه‌و وڵاته‌ له ‌هه‌رێمى کوردستان ڕاده‌په‌ڕێنم، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى که‌سێکى بازرگانم ‌و هیچ په‌یوه‌ندیێکى حزبیم به ‌حزبه‌کانى هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌، تائێستا ڕه‌زامه‌ندى نیشان نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر نوێنه‌رایەتی کردنى فلیپین له‌لایه‌ن به‌نده‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ کاروباره‌کانى خۆمان به‌رده‌وام ده‌که‌ین ‌و به‌رده‌وامیشین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200312

Your Comment

You are replying to: .
captcha