بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چالاكوانان و دەزگاكانی راگەیاندن ھەواڵی كوژرانی بەدەیان "چەكداری سووریاییان" بڵاو كردووەتەوە، كە بەڕێگای توركیاوە نێردراون بۆ پشتیوانی ئازەرییەكان لە بەرەكانی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباخ.
روانگەی سووری ئاماژەی كردووە، حكوومەتی توركیا بەنیازە چەند كاروانێكی دیكەی ئەو چەكدارە سووریاییانە رەوانەی ئازەربایجان بكات.
چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێر و رۆژانی نزیكی داھاتوو بە سەدانیان بگەنه ئەوێ بۆ بەشداری كردن لە شەڕدا.
روانگەی سووریا روونی كردووهتهوه، كۆمپانیا ئەمنییەكان و ھەواڵگری توركیا بەردەوامن لە سەر كاری گواستنەوە و راھێنانی ژمارەیێكی زۆر لە ئەندامانی ئەو گرووپانەی سەر بە توركیانە بۆ بەشداری كردن لە شەڕی قهرهباخ.
ژمارەی ئەو چەكدارانەی تاكوو ئێستا گەیشتوونەتە ئەوێ 1200 چەكدارن و زۆرینەیان لە پێكھاتەی توركمانی سووریان.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاشكرای كردووە، حكوومەتی توركیا، ئەو چەكدارانەی سووریای بهناوی پاراستنی كێڵگەكانی نەوت و سنوور رهوانهی ئازەربایجان كردووه، بهڵام لهوێ شهڕیان پێدهكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment