بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی کۆماری ئەمەریکا لە ئاکتەوبری 2019دا هێزە ئەمریکییەکانی نێوان تورکیا و سووریای کە وەکوو پەرژینێک لەنێوان سوپای تورکیا و هێزە کوردەکان ڕۆڵیان دەگێڕا لەو ناوچەیە کشاندەوە. سوپای تورکیا دەستبەجێ پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژ بە کوردەکانی سووریا (کە هاوپەیمانی ئەمریکا بوون لە شەڕی داعشدا) دەستپێکرد و ئەوەش داگیر کردنی دوو ناوچەی گرێ سپی و سەرێ کانی لێکەوتەوە.
ڕۆژنامەی ئەمریکیی ساوت وێست تایمز لە دوا ئەژماریدا جەختی کردۆتەوە کە بابەتی ماڵی هۆکاری پشت کردن لە کوردانی سووریا بوو. بە گوێرەی ئەم ڕۆژنامەیە ترەمپ بەبۆنەی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانیەوە لەگەڵ تورکیا، وازی لە کوردەکانی سووریا هێنا تاکوو کرانە ئامانجی تورکیا.
ساوت وێست تایمز جەختی کردەوە لە بڕیاری واز هێنان لە کوردانی سووریادا تەنانەت ئاوڕیشی لە ڕای فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕاوێژکارەکانی خۆی نەدایەوە.
ئەم ڕۆژنامەیە زیاتر دەنووسێت: ئەمریکا هاوپەیمانێکی بەهێزی خۆی لەدەست داوە ئەوەش لە حاڵێکدایە داعش و قاعیدە هێشتا لە سووریا بوونیان هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment