مەسروور بارزانی لە ساڵیادی کۆچی دواییی مام جەلالدا: پێزانینم ئاراستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دواییی جەلال تاڵەبانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و هیوای ئەوەی خواست یادی مام جەلال هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەباییی کورد.

کوردپرێس:

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دواییی مام جەلال، لە پەیامێكدا رایگەیاند "رێزو پزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و عێراقدا. پێزانینم ئاراستەی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم. هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەباییی گەلەکەمان".

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال:..

له سێیەمین ساڵیادی کوچی دوایی بەڕێز مام جەلال، رێزو پزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و عێراقدا. پێزانینم ئاراستەی بەڕێزان کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم.

هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەباییی گەلەکەمان.

News Code 200290

Your Comment

You are replying to: .
captcha