فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکە بۆ سەر هەولێر بڵاو کردەوە.

کوردپرێس: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت: فەرمانی باڵا بۆ دەستگیر کردنی بەرپرسی هێزەکانی ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تێدا هاوژێراوە دەرچووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگری کیا بۆ هەڵگرتنی مووشەکەکان بەکارهاتووە و گروپێکی تیرۆرستی هەولێریان کردووەتەوە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مووشەکەکان لە ناوچەی حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا و لە گوندی تەرجلە ئاراستەی هەولێر کراون و ئەو ئۆتۆمبێلەی مووشەکەکانی ئاراستە کردووە سووتاوە.

ئاشکراشی کردووە، لێکۆڵینەوەی خێرا ئەنجام دەدەن و وردەکارییەکان دواتر بڵاو دەکەنەوە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200251

Your Comment

You are replying to: .
captcha