کوردپرێس: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت: فەرمانی باڵا بۆ دەستگیر کردنی بەرپرسی هێزەکانی ئەو ناوچەیەی مووشەکەکانی تێدا هاوژێراوە دەرچووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگری کیا بۆ هەڵگرتنی مووشەکەکان بەکارهاتووە و گروپێکی تیرۆرستی هەولێریان کردووەتەوە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردووە، مووشەکەکان لە ناوچەی حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا و لە گوندی تەرجلە ئاراستەی هەولێر کراون و ئەو ئۆتۆمبێلەی مووشەکەکانی ئاراستە کردووە سووتاوە.
ئاشکراشی کردووە، لێکۆڵینەوەی خێرا ئەنجام دەدەن و وردەکارییەکان دواتر بڵاو دەکەنەوە.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment