هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان و سووریا زیاتر بوونەتەوە

بەشی جیهان- گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی دەکاتەوە ژمارەی قوربانیانی سڤیلی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا لە مانگی ئەگێست-دا زیاد بووتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەکان کە چاودێریی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی دەکاتەوە ڕێژەی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و باکووری سووریا لە مانگی ئەگێست دووهێندە بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سوپای تورکیا لە مانگی ئەگێست درێژە بە هێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق و سووریا داوە بەڵام هێرشەکان دووهێندە بوونەتەوە کە ئەمەش نیشاندەری تۆخ بوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیایە لە عێراق و سووریا.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەم گۆڤارە، سێ هاووڵاتیی سڤیل لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بەهۆی بۆردوومانەکانەوە کوژراون و 7 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

بەگشتی لەنێوان 12 تا 18 هاووڵاتیی سڤیل بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا لە مانگی ئەگێستدا گیانیان سپاردووە.

بە گوێرەی داتاکانی گۆڤاری جەنگە ئاسمانییەکان، لە ساڵی 2015وە تا ئێستا کە زانیاریی خەسارە گیانییەکانی خەڵکی سڤیل تۆمار کراوە، زیاترین خەسارەکان لە مانگی ئەگێستی 2020دا بووە. ئەمەش نیشان دەدات کە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کە بەبیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە-وە ئەنجام دەدرێن زیاتر بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200240

Your Comment

You are replying to: .
captcha