671 کەیسی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران/ 32 هاووڵاتیی دیکەش بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان و چاكبوونه‌وه‌ی له‌كۆرۆنا ڕاگه‌یاند بەو پێیەش لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 671 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 29ی ئەیلوولی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین ئاماری لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 671 تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات 467 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌ و 32 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ٢١٦:

١. پشکنین: ٤٧٤٤ پشکنینی نوێ

١٤٢٠ هەولێر

٧٧٠ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان

٢٣٣٨ دهۆك

٤٠ هەڵەبجە

٢. تووشبوو: ٦٧١ تووشبووی نوێ

٢٢٩ هەولێر

٩٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان

٣٠٢ دهۆك

٢٥ هەڵەبجە

٣. چاکبوون: ٤٦٧ چاکبوون

١٩٧ هەولێر

٢٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان

١٨٠ دهۆك

٣٠ هەڵەبجە

٤. مردن: ٣٢ مردن

٣ هەولێر

٩ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین

١٠ دهۆك

٣ ‌هەڵەبجە

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٧١ دەرچوو

پشکنین ٤٦١٧٣٨ ١٦٨٦٨٧ هەولێر، ١١٥٠٥٠ سلێمانی، ١٧٣٧٦٠ دهۆك، ٤٢٤١ هەڵەبجە

تووشبوون ٤٧١٣٧ ١٧٣٧٩ هەولێر، ١٦٠٣٥ سلێمانی، ١٢٠٦٢ دهۆك، ١٦٦١ هەڵەبجە

چاکبوون ٣٠١٧٥ ١٣٨٤٦ هەولێر، ١٠١٢٩ سلێمانی، ٤٦٥٣ دهۆك، ١٥٤٧ هەڵەبجە

لەژێر چارەسەر ١٥٢٣٧ ٢٩٧١ هەولێر، ٥٠٣٠ سلێمانی، ٧١٥٩ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە

مردن ١٧٢٥ ٥٦٢ هەولێر، ٨٧٦ سلێمانی، ٢٥٠ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٩ی ئەیلوول ٢٠٢٠

News Code 200230

Your Comment

You are replying to: .
captcha