کوردپرێس:
لیوا یەحیا ڕەسوول، لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لەتویتەر بڵاویكردووەتەوە ، هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی بە پشتیوانیی فڕۆكەوانیی سوپا، هەڵمەتێكی پشكنینیان لە پارێزگای كەركوك بۆلەناوبردنی پاشماوەكانی داعش ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، هەڵمەتەكەی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی معێزیلە لە دۆڵی گەرحە و ناوچەی بای حەسەن ئەنجامدراوە و توانیویانە تیرۆریستێك بكوژن و 11 مۆڵگەی داعش خاپووربكەن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق باسیلەوەشكردووە، لە هەڵمەتەكەدا دەستگیراوە بەسەر 30 هاوەن و 90 مووشەكدا.
ماوەیێكە هێزەئەمنییەكان چەند ئۆپراسیۆنێكیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لەدیالە و كەركووک و سەڵاحەدین ئەنجام داوە ئەویش بەهۆی جموجۆڵەكانی داعش لەوناوچانە.
Your Comment