ئەمریکا و تورکیا قۆستنەوە لە مەسەلەی کوردی باکووری سووریا دەکەن

بەشی جیهان- گۆڤاری سیاسیی ئێگزکیۆتیۆ ئینتلجنس ڕیۆیۆ لە شێکردنەوەیێکدا لەبارەی هەبوونی ئەمریکا و تورکیا لە باکووری سووریا نووسیویەتی: ئەو دوو وڵاتە بە دوو شێوازی دژەیەک کار لە سەر جیاکردنەوەی بەشێک لە خاکی سووریا دەکن و قۆستنەوە لە مەسەلەی کورد دەکەن.

گۆڤاری سیاسیی ئێگزکیۆتیۆ ئینتلجنس ڕیۆیۆ دەڵێت ئامادەبوونی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئەمریکا لە باکووری سووریا بۆ دابەش کردن و دابڕینی بەشێک لە خاکی سووریایە و بۆ ئەو مەبەستەش مەسەلەی کورد بەکار دەهێنن.

گۆڤارەکە لە لایەن بڵاڤگەی لاڕۆژەوە دەردەکرێت و ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشتر تورکیا ئیسکەندەروون خستۆتە سەر خاکی خۆی کە بەشێک لە خاکی سووریا بوو و ئێستا بە بیانووی بەرپەرچدانەوەی کوردەکان هەوڵ دەدات بەشێکی دیکەی خاکی سووریا داگیر بکات.

گۆڤارەکە دەشڵێت وانە تورکی لە قوتابخانەی ئەو ناوچانەی کە تورکیا داگیری کردوون و پاکتاوی ڕەگەزی لە هەندێک ناوچەی کوردنشینی سووریا کە داگیرکراوی تورکیایە بەڵگەن لە سەر هەوڵی دوبارەی تورکیا بۆ دابەش کردنی بەشێک لە خاکی سووریا.

ئەو گۆڤارە هەروەهاش جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و کەرسەتەی قورسی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا و کۆنتڕۆڵ کردنی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو ناوچانە بە هەوڵی واشەنتن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو بەشە و ڕێگری کردن لە دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ناو دەبات و ئەو هەوڵەی ئەمریکا بە کارکردن لە سەر دابەشکردنی خاکی سووریا وەسف دەکات.

گۆڤاری سیاسیی ئای ئای ئاڕ لەو قەناعەتەشدایە کە تورکیاش و ئەمریکا قۆستنەوە لە مەسەلەی کورد دەکەن بۆ ئەوە بەشێک لە خاکی سووریا داگیر بکەن و تەنها لەوەدا جیاوازن کە بە دوو شێوەی جیاواز دەڕواننە مەسەلەی کورد.تورکیا ئیدارەی خۆسەری کوردی بۆ هەڕەشە لە سەر خۆی دەزانێت و ئەمریکا بە پێچەوانەوە پشتگیریی ئیدارەی خۆسەر دەکات بۆ ئەوەی نفووزی زیاتری خۆی لە ناوچەکە بچەسپێنێت.

News Code 200216

Your Comment

You are replying to: .
captcha