بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە کوردستانی سووریا لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩ تووشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و ٣٩٨ کەس.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی خستوەتە ڕوو: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، لەو ژمارەیەش دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەزار و ٣٩٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٦١ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە، ٣٩٧ توشبووی کۆرۆناش چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment