بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەکوو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین".
شوکری گوتیشی: "مۆڵەت دەدەینە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن".
ناوبراو دەشڵێ : "داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروست کردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment