کوردپرێس: لاھور شێخ جه‌نگی ھاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌کته‌بی ناوه‌نده‌کانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندیی ( ی ن ک) له دانیمارک کۆ بووه‌وه.
لاھور شێخ جه‌نگی باسی له‌ھه‌نگاوه‌کانی (ی. ن. ک) کرد له‌دوای کۆنگره و ئه‌و گۆڕانکارییانەی به‌سه‌ر ئۆرگان و په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و ئیقلیمیه‌کانی یه‌کێتیدا ھاتوون تاوتوێ کران.
له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا لاھور شێخ جه‌نگی جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی که باش کردنی ژیان و گوزه‌رانی ھاونیشتیما‌نیان له ئه‌وله‌ویه‌تی کاری (ی ن ک) ده‌بێ و په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و عیراق رێکخستۆته‌وه و بره‌وی زیاتری پێده‌ده‌ین و په‌یوه‌ندییه‌کانیشمان له ئاست ولاتانی ئیقلیمی باشتر و به‌ھێزتر ده‌که‌ین.
دواتر سه‌عدی پیره لێپرسراوی مه‌کته‌بی ناوه‌نده‌کانی ده‌ره‌وه تیشکی خسته سه‌ر کاره‌کانی مه‌کته‌به‌که‌ی و باسی له‌وه کرد له ئێستادا له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ناوه‌ند و ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیان به‌جۆرێک ڕێکخستووه‌ته‌وه که خزمه‌تی باشتر و زیاتر به ڕه‌وه‌ندیی کوردی بکه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment