چەکدارانى داعش چەکى کیمیاییان لەسەر بارمتەکان تاقی کردووەتەوە

بەشی جیهان- چەکدارانى داعش جۆرەها چەکى کیماییان بۆ مەبەستێکى دیاریکراو لەسەر زیندانى و بارمتەگیراوەکانى ژێر دەستیان لە مووسڵ تاقی کردووەتەوە.

کوردپرێس: ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمەریکى لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەپێى لێکۆڵینەوەى شارەزایانى نێودەوڵەتى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە ئاشکرا کراوە، چەکدارانى داعش چەندین جار جۆرەها چەکى کیماییان لەسەر زیندانى کراو و بارمتەگیراوان تاقى کردووەتەوە بۆ ئەوەى کاریگەرییەکەى بزانن.

پێشتریش ڕاپۆرتەکانى ساڵى 2015 لەبارەى بەکارهێنانى چەکى کیمایى لەلایەن داعشەوە لەسەرەتاکانى ئەو ساڵەدا ئاشکرا کرا و بەرپرسانى هەواڵگرى ئەمەریکى و عێراقیش لەوکاتەدا نیگەرانى خۆیان لەو دۆخە دەربڕیووە و مەترسى ئەوەیان باس کردووە کە داعش هەوڵى پەڕەپێدانى ئەو جۆرە چەکە دەدات.

بەپێى ڕۆژنامەکە، بەرپرسانى ئەمەریکا لەوکاتەشدا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، چەکدارانى داعش هەوڵى بەدەستهێنانى یارمەتى زاناکانى ئەو بوارە دەدەن لە عێراق و سووریا و وڵاتانى ترى ناوچەکە تا هەوڵى دامەزراندنى ناوەندێکى توێژینەوە و ئەزموونى چەکە کیمایى و بایەلۆژییەکان.

بەپێى ڕاپۆرتێکى ناوەندى (ئاى ئەتچ ئەس)ى لەندەنى، لەکۆتاییەکانى ساڵى 2016 لەچەند هێرش و پەلامارێکێدا داعش مادەى کیمیایى لەوانە گازى خەردەل و کبریتى بەلانیکەمى بۆ 52 جار لە سووریا و عێراق بەکارهێناوە.

بەپێى ئەو ئەنجامى نوێیەکانى لێکۆڵینەوەکانیش، دواى ئەوەى داعش ساڵى 2014 شارى مووسڵ کۆنترۆڵ دەکات، چەندین جار چەکى کیمایى لەسەر بارمتە و زیندانى کراوەکان تاقى دەکاتەوە کە پێشتر ئەو جۆرە چەکانە نەناسراوبوون.

هاوکات بەپێى ڕاپۆرتێکى لیژنەیێک کە لەلایەن ئەنجومەنى ئاسایشى نێو دەوڵەتى پێکهێنراوە، لێکۆڵێنەوەکان لەو کارە ئەو کاتە دەستى پێکردووە، داعش زانکۆى مووسڵى کردووەتە ناوەندى ئەزموون کردنى جۆرەها چەکى نوێ و لەکاتى تاقیکردنەوەشى لەسەر زنیدانیەکان چەندین زیندانى بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوە: ئاژانسی ناس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha