سەرۆک شارەوانیی ئەستەمبۆڵ لە سەر شێوازی سووڕانەوەی بە دەوری گۆڕی سوڵتانێکی عوسمانی داداگایی دەکرێت

بەشی تورکیا- ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكى شاره‌وانیى شارى ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن داواكاری گشتیى توركیاوه‌ داواى دادگاییكردنى ده‌كرێت به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوكایه‌تیى به ‌یه‌كێك له ‌سوڵتانه‌كانى عوسمانى كردووه‌، كاتێك به‌ده‌ورى گۆڕه‌كه‌یدا سووڕاوه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو ده‌ستى له ‌پشته‌وه‌ بووه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاوی كردۆته‌وه‌، داواکاری گشتیی تورکیا بەتۆمەتیی سوکایەتی کردن بە یەکێک لەسوڵتانەکانی عوسمانی دەیه‌وێت ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی سەرۆکی شارەوانی شارى ئیستانبوڵ دادگایی بکرێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، ئەو تۆمەتەی ئاراستەی ئیمام ئۆغڵو کراوە بریتییە لەوەی لەکاتی سوڕانەوە بەدەوری گۆڕی سوڵتان محەمەد فاتیح دەستەکانی لەپشتەوە گرتووە، بۆیه‌ داواكاری گشتى توركیا ئه‌وه‌ى وەک جۆرێک لەسوکایەتی بەو سوڵتانەی عوسمانییەکان ناوبردوه‌، چونكه‌ وتویه‌تى، ئه‌و سوڵتانه‌ پێگەیەکی گەورەی لەناو تورکەکاندا هەیەو لەسەر دەستی ئەو ئیستانبوڵ لەژێر دەستی بیزەنتییەکان دەرهێنراوە".

لەبەرامبەریشدا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو، زۆر بەتوندی دژ بەو تۆمەتانە هاتۆتەدەنگ‌و ڕەتیکردۆتەوە کە ئەو بێڕێزی بەسوڵتان محەمەد فاتیح یان هیچکام لەکەسایەتییە مێژووییەکان کردبێت.

وتووشیەتی:"جێگای گاڵتەجارییە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ بابەتێک بکرێتەوە کە بەیاسا وەک تاوان هەژمارنەکراوەو هیچ دەقێک نییە ئاماژەی پێبکات، واته‌ لەیاسای سزادانی تورکیدا دەقێک نییە بەناوی تاوانی بێڕێزیکردن بەگۆڕی سوڵتان محەمەد فاتیح بەهۆی دەستگرتن لەپشتەوە".

ئیمام ئۆغڵو یەکێکە لەوانەی ڕەخنەیێکی زۆرى لەکارو هەڵوێستەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەگرێت‌و لەوڕوەشەوە میدیاکان گرنگییەکی زۆری پێدەدەن.

پێشبینی دەکرێت لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2023 ڕکابەریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بکات‌و چاودێرانیش پێیاوایه‌، مەترسیی ڕاستەقینەش لەسەر دەرچوونەوەی ئه‌ردۆغان دروستده‌کات، بۆ ئەو مەبەستەش ئه‌ردۆغان دەیەوێت لەڕێگای ئەو لێکۆڵینەوە و كه‌یسانه‌وه‌ ئاستی جەماوەریی ئیمام ئۆغڵو کەم بکاتەوە.

News Code 1969

Your Comment

You are replying to: .
captcha