بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان 11ى ئایارى 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بوودجەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەساڵى 2013ەوە بەواتاى هەشت ساڵ بودجەى نەبووە و لەدواى ئەو چەند ساڵە ئەمە یەکەمین بودجە دەبیت کە لەلایەن حکوومەتى هەرێمەوە ئامادەکراوە و ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت بۆ پەسەند کردنى.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment