هەرێمی کوردستان دەبێت مانگانە نزیک 440 ملیۆن دۆلار لە داهاتە نەوتییەکانی بداتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی بوجەی پەسەندکراوی حکوومەتی فیدرڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەبێت هەرێم رۆژانە بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ بکات لەگەڵ نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان لە بەرانبەردا پشکی هەرێم لە بوجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەنێردرێت.

کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکانی ڕوونبین سۆمۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی کەرکووک لەبەندەری جیهانی تورکیا لە ماوەی چوار مانگی ڕابوردودا بەم شێوەیە فرۆشتووە:

کانوونی دووەم : ٥٣.١٥٦ دۆلار

شوبات: ٥٦.٣٥٣ دۆلار

ئازار: ٦٣.٣٧٥ دۆلار

نیسان: ٦١.٤٦٦ دۆلار .

گەر بڕیاربێت نرخی هەرێم وەکوو نرخی نەوتی کەرکووک لە جیهان ئەژمار بکرێت ئەوا مانگانە هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت پارە بدات بە حکوومەتی فیدراڵ، یاخود حکوومەتی فیدراڵ تەنها لە داهاتی نەوت مانگانە هێندە لە بوجەی هەرێم دەبڕێت جگە لە نیوەی داهاتی فیدراڵی و قەرزی بانک:

کانوونی دووەم: ٤١١,٩٥٩,٠٠٠ دۆلار دەکاتە ٥٩٥ ملیار و ٣٤٠ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دینار.

شوبات: ٣٩٤,٤٧١,٠٠٠ دۆلار دەکاتە ٥٧١ ملیار و٩٨٢ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دینار .

ئــازار: ٤٩١,١٥٦,٢٥٠ دۆلار دەکاتە ٧١٢ ملیار و ١٧٦ ملیۆن و ٥٦٢ هەزار دینار.

نـیسـان: ٤٦٠,٩٩٥,٠٠٠ دۆلار دەکاتە ٦٦٨ ملیار و ٤٤٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینار.

کۆی ٤مانگەکە دەکاتە : ١,٧٥٨,٥٨١,٢٥٠ دۆلار دەکاتە ٢ ترلیۆن و ٥٤٩ ملیار و ٩٤٢ ملیۆن و ٨١٢ هەزار دینار.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1965

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha