386 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە یەک ڕۆژدا تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 386 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 74 هەزار و 910 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەمە 19ی گوڵانی 1400سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش تا ئەم کاتە یەک ملوێن و 378 هەزار و 744 کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسێنیان وەرگرتووە و 276 هەزار و 667 کەسیش ژەمی دووهەمیان وەرگرتووە و کۆی ڤاکسێنی کوتراو لە ئێران تا ئەم دەقەیە گەشتۆتە یەک ملوێن و 655 هەزار و 411

هەر بە گوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران 14 هەزار و 141 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 2 ملیۆن و 654 هەزار و 811 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 386 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 74 هەزار و 910 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 109 هەزار و 702 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 1948

Your Comment

You are replying to: .
captcha