بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەمە 19ی گوڵانی 1400سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش تا ئەم کاتە یەک ملوێن و 378 هەزار و 744 کەس ژەمی یەکەمی ڤاکسێنیان وەرگرتووە و 276 هەزار و 667 کەسیش ژەمی دووهەمیان وەرگرتووە و کۆی ڤاکسێنی کوتراو لە ئێران تا ئەم دەقەیە گەشتۆتە یەک ملوێن و 655 هەزار و 411
هەر بە گوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران 14 هەزار و 141 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 2 ملیۆن و 654 هەزار و 811 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 386 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 74 هەزار و 910 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 109 هەزار و 702 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment