کونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر نیگەرانیی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی‌ دادگای‌ ته‌میز ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند که‌ به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ بڕیاری‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانه‌که‌ی‌ بادینان.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، کونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکی‌ له‌سه‌ر دۆسێی‌ سزادراوانی‌ بادینان بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ که‌ به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ بڕیاری‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانه‌که‌ی‌ بادینان و ئه‌وه‌ به‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی‌ به‌گه‌لی‌ کوردستانه‌وه‌ گرێمان ده‌دات و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی‌ نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی‌ کوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ به‌های‌ هاوبه‌ش و پرنسیپی‌ هاوپه‌ش پێکراو دمه‌زراون له‌نێویشیاندا ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین و خۆپیشاندان پێگه‌یه‌کی‌ تایبه‌تییان هه‌یه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ که‌ کونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی‌ ئاشکرای‌ خۆی‌ ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تۆمه‌تبارکردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ و کۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ له‌گه‌ڵ‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌کان و کونسوڵخانه‌کانی‌ کراوه‌ له‌ناو هه‌رێمی‌ کوردستان.

ئه‌م په‌یامه‌ی‌ کونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا دوای‌ روونکردنه‌وه‌کانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان و دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ دێت که‌ تیایدا جه‌ختیان له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ بڕیاره‌که‌یان یاساییه‌ و به‌بێ‌ ده‌ستوه‌ردان بڕیاری‌ سزادانی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووس و چالاکوانانه‌ی‌ بادینان دراوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1945

Your Comment

You are replying to: .
captcha