بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردووەتەوە: مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری فیدراڵی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە پرۆسەیێكی پێشوەختدا سێ سەركردەی رێكخراوی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر كردووە.
روونیش كراوەتەوە: هەرسێكیان بران و یەكیان لە دیوانی سەربازی رێكخراوەكە كاری ئەمنی كردوە، هەروەها یاریدەدەری ئەمنی كەرتی داقوق بووە و دواتر بەرپرسیارێتی كاروباری خێزانی چەكدارە داعشیەكانی دراوەتێ، یەكێكی تریان لە دیوانی سەربازی كاری ئیداریی كردووە و یاریدەدەری ئیداری ناوچەی باشووری خۆرئاوای کەرکووک بووە، دواتر كراوە بە بەرپرس لە گواستنەوەی مادە خۆراكییەكان بۆ چەكدارانی رێكخراوەكە لە "وادی شای"، كەسی سێیەمیش لە دیوانی سەربازی لە كەرتی داقوق و دوز كاری كردوە.
شانەكە باسی لەوەش كردوە: پرۆسەكە بە رێنمایی وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتی بریكاری هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بووە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو سەركردانەی داعش گیراوەتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment