زیادبوونى جموجۆڵەکانى داعش بەهۆى کەمتەرخەمیی هێزە ئەمنیەکانەوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى بەرگریى عێراق رەخنەى توند لەهێزە ئەمنیەکان دەگرێت و بەکەمتەرخەم لەبەرامبەرجموجۆڵەکانى داعش تۆمەتباریان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومعە عیناد، وەزیرى بەرگریى عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى دیجلە رایگەیاند، 90% ئەو کردەوە تیرۆرستیانەى داعش ئەنجامیان دەدات بەهۆى کەمتەرخەمیی هێزە ئەمنى و سەربازیەکانەوەیە.

وەزیرى بەرگرىی عێراق راشیگەیاند چەکدارانى داعش چەکى نوێیان پێیە، بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵى هیچ ناوچەیێک بکەن، هەروەها تواناى ئەوەیان نیە زیاتر لە 30 خولەک لەگەڵ هێزەکانى عێراق شەڕ بکەن.

لێدوانەکەى وەزیرى بەرگریى عێراق لە کاتێکدایە کە ماوەیێکە جموجۆڵى داعش لە سنوورى پارێزگاکانى کەرکووک و دیالە و سەڵادحەین زیادى کردووە، دواین رووداویش تەقینەوەکەى رۆژى شەممەى پارێزگاى سەڵاحەدین بوو کە بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 194

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha