بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر عەین ئەسەد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئەم بەیانییە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد و هێرشەکە بە درۆنەوە ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنیا گەراجێکی فڕۆکەی لەنێو بنکەکە زیانی بەرکەوتووە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەشڵێت: "هەر هێرشێک لە دژی هێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha