بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، "تا ئێستا لە مانگی ئایار، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 13 ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجام داوە".
ئەوەش هاتووە، ئۆپراسیۆنەکان ڕێگر بوون لە ئەنجامدانی 13 کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن تیرۆستانەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش داوا دەکات هەر زانیارییێک لەسەر جموجۆڵی چەکدارانی داعش هەبوو، هاوڵاتیان دەتوانن ئاگاداریان بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment