پەکەکە ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنێت، کە هیچ هێرشێک لەلایەن ئێمەوە بۆ سەر خاڵەکانی پیشمەرگە نەکراوە.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی لە چەند میدیایێکی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێندرا کە پەکەکە هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە، لە وەڵامی راگەیەندانەكاندا لە راگەیەنراوێكدا هێزەکانی پاراستنی گەل رەتی دەكاتەوە هیچ هێرشێك لەلایەن ئەوانەوە كرابێتە سەر پێشمەرگە.

لە راگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، بە پێی هەندیک میدیا هێزەکانی ئیمە لە سیدەکانی خنێرە هێرشی هێزی پێشمەرگەی پەدەکەی کردووە ، بەڵام ئێمە رایدەگەێنین کە هیچ هێرشێک لەلایەن ئێمەوە بۆ سەر خالەکانی پیشمەرگە نەکراوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەوان وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەخوازێت کوردستان داگیر بکات بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەن.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، چاوەروان دەکەین کە هێزی پیشمەرگە بەشداری ئەم بەرخۆدانە مێژوویی و پیرۆز ببن و پشتگیری ئێمە بکەن، ئەگەر پشتگیریش ناکان دەبێت نەکەونە ناو دۆخێک کە لە هەرێمەکانی شەڕدا ئاستەنگی بۆ گەریلا درووست بکەن.

ئەم راگەیەنراوەی هەپەگە لە كاتێكدایە شەوی شەوەی 5ی مانگ راگەیەنادنەكانی نزیك لە پارتی لە زاری فەرماندەی فەرماندەی هەڵگوردەوە بڵاویان كردەوە كە لەلایەن هێزەكانی سەربە پەكەكەوە هێرشكراوتەسەر پێشمەرگە.

News Code 1919

Your Comment

You are replying to: .
captcha