هەرێم ئامادەیی نیشان داوە بۆ پێدانی کارەبا بە پارێزگاکانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  لەئێستادا حکوومەتی هەرێم  500 مێگاوات کارەبا بەسێ پارێزگای عێراق دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیار بابان، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی کارەبا لە وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی البغداد الیومی راگەیاندووە، هەرێم ئامادەیی نیشان داوە بۆ پێدانی کارەبا بە پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت بەو پارێزگایانەی کە دەتوانرێت سوودمەند بن لە کارەبای هەرێم لەوانەش نەینەوا، کەرکووک و دیالە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق داوای کارەبا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، ئامادەن داواکارییەکە جێبەجێ بکەن بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەرێم هەبێت، لەو پێناوەشدا داوایان لە بەغدا کردوە سووتەمەنی بۆ بەکارخستنی بەشێک لەوێستگەکان دابین بکات.

بەگوێرەی دواین لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا لەنێوان 3700-3800 مێگاوات دایە و رۆژانە 20 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1916

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha