نوێنەری یۆنسکۆ کاری هەڵسەنگاندنی هەورامانی بۆ تۆماری جیهانی تەواو کرد

بەشی کرماشان- بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی یۆنسکۆ بۆ خوێندنەوەی دۆسیەی هەورامان و بەراوردکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە، کاری هەڵسەنگاندنەکە کۆتایی پێهات و مانگی گوڵانی 1400 لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی لە سەر دەدرێت.

کوردپرێس:

ئومێد قادری بەرێوەبەری ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند نوێنەری تایبەتی یۆنسکۆ سەردانی ناوچەی هەورامانی کرد و خوێندنەوە و تاوتوێی ناوچەکە بۆ تۆمارکرانی لە ئاستی جیهانی بە شێوەیێکی ئیجابی کۆتایی پێهات.

قادری زیادی کرد نوێنەری میسریی یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانیی ناوچەی هەورامان لە ڕووی گەشتیاری سەردانی ناوچەکەی کردبوو و ڕۆژانی 2 بۆ 4ی ڕەزبەر بەسەرکردنەوەی ناوچەکە ئەنجام درا و ئەنجامی ئەرێنیی بەدواوە بوو.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پاش کۆتاییهاتنی کاری هەڵسەنگاندن، نوێنەری یۆنسکۆ ڕاپۆرتی خۆی تەسلیم دەکات و مانگی گوڵانی 1400 لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی 193 وڵات دەنگ لە سەر تۆماری جیهانیی ناوچەی هەورامان دەدرێت.

شایانی باسە ناوچەی هەورامان تاکە ناوچەی گەشتیاریی ئێرانە کە ئەگەر دەنگی ئەرێنیی پێویست لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەربگرێت تۆماری جیهانی کراوە و ئەوەش دەرفەتی زێڕینی گەشتیاری بۆ ناوچەکە دەخولقێنێت.

News Code 190205

Your Comment

You are replying to: .
captcha