بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی یەکێتی دیموکراتی سووریا (PYD) کاردانەوەی نیشان دا بە حۆکمی دەستگیر کردنی 82 چالاکی سیاسیی کورد لە تورکیا لەوان نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کە سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان بووە و ڕایگەیاند ئەم هەڵمەتان زەمینە خۆش دەکەن بۆ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە تورکیا.
بەگوێرەی ئاژانسی هاوارنیووز موسلیم لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: کاتێک ئامانجەکانیان لە دەرەوەی وڵات نخپێکا هێرشیان کردە ناوخۆ و کاتێک لە ناوخۆیش سەر نەکەوتن دەستیان داوە بە ڕووخاندن. وڵاتێک بەم جوانییەوە حەیفە. دوا ئۆپەراسیۆن لە دژی هەدەپە درگاکانی شەڕی ناوخۆیی ئاوەڵا کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment