بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامران هاجۆ ئەندامی بەرەی ئاشتی و ئازادیی سووریا لەباەری سەردانی ئەندامانی حزبەکەی بۆ ڕووسیا زیاتر وتی: لەو دیدرەدا بەگشتی لەبارەی دۆخی سووریا و هەروەها ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات گفتوگۆ کرا. بە ڕووسیامان ڕاگەیاند حزبە کوردییەکانی سووریا بەنیازی جیابوونەوە لە سووریا نین.
ئاژانشی Nerinaazad بڵاویشی کردەوە لەو کۆبوونەوەدا وەزیری دەروەی ڕووسیا نیگەرانیی خۆی لە هەوڵە جیایخوازانەکان کە ئەمریکا پشتگیرییان لێدەکات ڕاگەیاندووە. لە وەڵامدا هاجۆ متمانەی بە ڕووسیا داوە ئەم پرسە بوونی نییە و ئێمە پشتگیری لە دامەزراندنی سیستەمێکی فدراسیۆن و لامەرکەزی لە سووریا دەکەین و لەمبارەشەوە داوی یارمەتیی ڕووسیا دەکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment