کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز ڕایگەیاند هۆشیار زێباری پەیامێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی بە سەرۆککۆماری عێراق داوە کە ئاگاداری ئاسایش و ئەمنی عێراق بێت.
زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە کە هۆشدارییەکەی پۆمپیۆ لەبارەی هێرش کرانە سەر شاندە دیپڵۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانانە و سەکردە عێراقییەکان پێویستە بە گوێرەی ئەو کێشانەی کە میلیشیا چەکدارەکان لە دامەزراوە دیپڵۆماسییەکان و لە بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای دەدەن هەست بە بەرپرسیارێتی بکات.
وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق داواشی کردووە کۆتایی بە "کوشتن"ەکە بهێنرێت و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ مەسەلەکە بکرێت.
Your Comment