بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا دۆخى گشتیى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، شەڕى دژى تیررۆر و ئەرکى هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش تاوتوێ کرا.
لە دیدارەکەدا نێچێرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى ئەڵمانیاى لە بواری سەربازی و مرۆییدا دووپات کردەوە و ئاماژەى بە گرنگى و کاریگەریى ئەو هاوکارییانە لە ڕۆژانى سەختى شەڕى داعشدا کرد.
بارزانی هەروەها تیشکى خستە سەر هاوکارییە مرۆییەکانى بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و پێشوازی کردنى لە ژمارەیێکى زۆرى ڕزگاربووانى ئێزدیى دەستى داعش بۆ وەرگرتنى چارەسەرى لە ئەڵمانیا، ھاوکات دەربارەى دۆخى عێراقیش، چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکانى بە کلیلى سەقامگیریى عێراق لە قەڵەم دا.
لاى خۆیەوە کونسوڵی گشتیى ئەڵمانیا وێڕاى دووپات کردنەوەى پشتگیرى و هاوکاریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان، ستایشى ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شکاندنى داعش و حەواندنەوەى خەڵکى ئاوارە لە پێکهاتەکانى عێراق و پەنابەرانى سووریا کرد و خواستى وڵاتەکەى بۆ بردەوان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان نیشان دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment