کوردپرێس: لەوبارەیەوە هاوسەرۆكایەتی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری لە باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا بڕیاری دا لە رۆژی 27ی ئەم مانگەوە دەرگای ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندن بكاتەوە.
لەو بڕیارەی هاوسەرۆكایەتییەكە دەری كردووە، جەخت كراوەتەوە لەوەی دەبێت رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیڕەو بكرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بنەماكانی پاراستنی تەندروستی قوتابیان لەبەرچاو بگرن.
پێشتر لە 29ی ئاب هاوسەرۆكایەتی دەستی پەروەردە و فێركردن بڕیاری دابوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ساڵی نوێی خوێندن دوا بخرێت و پەیمانگاكانی خولی بەهێزكردنیش تا 4ی مانگی 10 بە داخراوی بمێننەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment