بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەما بەکداش ئەندامی شاندی دانوستانکاری PYNK ئاماژەی بەم باتە کرد کە «ڕێککەوتننامەی دهۆک» وەکوو بنەمای دانوستانەکان لەبەرچاو گیردرا و وەبیری هێنایەوە: پاش بەڕێوەچوونی 10 کۆبوونەوە لەبارەی دامەزراندنی مەرجەعی باڵای کورد لەنێوان PYNK و ENKS ڕێککەوتن کرا.
هەر دوو لایەنەکە لەسەر ڕێککەوتننامەیێکی 6 مادەیی ڕێککەوتن کە خاڵەکانی بریتی بوون لە: گەڕانەوەی پەنابەران لە ناوچەی داگیرکراوەکانی عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانی؛ سیاسەت و ستراتێژیی کورد لە سووریا؛ نوێنەرایەتیی کورد لە سووریا و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان؛ نوێنەرایەتیی ژنان؛ پاراستنی دەسەکەوتەکان؛ شێوازی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی مەرجەعی باڵای کورد.
سەما بەکداش گوتیشی هه‌ریه‌که له ئه‌نه‌که‌سه و په‌یه‌نه‌که 16 ئه‌ندامیان ده‌بێ له نێو ئه‌نجومه‌نی مه‌رجه‌عیه‌ته‌که که ده‌کاته 32 ئه‌ندام، ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه‌یشی ده‌مێنێته‌وه هه‌ریه‌که‌یان چوار ئه‌ندامیان به‌رده‌که‌وێ، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه ئه‌وه‌یه که‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن و هیچ پێوه‌ندیێکی حزبییان به هیچ داووده‌زگه‌یێکی هه‌ردوولایه‌نه‌وه نه‌بێت.
ئەندامی شاندی دانوستانکاری PYNK جەختی کردەوە: ئێمە داوا دەکەین هەموو لایەنەکان بەشداری دانوستانەکان بکەن. چوونکە دوور خستنەوەی حزب و ڕەوتە جیاوازەکان لەگەڵ پڕۆژەی ڕۆحی نەتەوەییدا یەکناگرنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment