کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەممە 2020/9/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی سەنتەری هەماهەنگی و فریاکەوتن (122) و بەڕێوەبەرایهتیی بانکی خوێنی کرد.
سەرۆکی حکوومەت لهلێدوانێكیدا رۆژنامهوانیدا رایگهیاند "خۆشحاڵم ئەمڕۆ سەردانی سەنتەری هەماهەنگیی فریاکەوتن (122) و بانکی خوێنمان کرد .هەروەک دەزانن کەرتی تەندروستی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە و ئێمە زۆر مەبەستمانە گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تەندروستی بدەین بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێکی باشتر بە هاووڵاتییانی خۆشەویست بگەیەنین".
ههروهها ئاماژهی بهوهش كرد "وەک هەموو کەرتەکانی تر بەداخەوە بەڵام ئەم کەرتە ژێرخانێکی تەندروستیی لە سەر بنەمای ستانداردی جیهانی لە کوردستان تا ئێستا بوونی نەبووە . ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی و پسپۆڕەکان بۆ ئەوەی بتوانین گەشە بەم کەرتە بدەین تا بتوانن زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان بکەین . من لێرەوە دەمەوێ سوپاسێکی گەرمی هەموو پزیشک و فەرمانبەر و کارمەندانی تەندروستی بکەم . چ ئەوانەی لەم سەنتەرانە ئیش دەکەن یان ئەوانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی مەترسیی دەبنەوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتییان ، بە تایبەتی ئێستا کە ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون . بەداخەوە هەندێک لە پزیشک و فەرمانبەرانیش گیانیان لە دەستداوە". مهسرور بارزانی باسی لهوهشكرد "ئێمە لە حکوومەت ئەم ماوەیە بۆ کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەستەخانە و ئامێری پێویست ، نزیکەی بیست و سێ ملیار دینارمان خەرج کردووە بۆ دابینکردنی سیتی سکان و ئێم ئاڕ ئای و ئەو پێداویستییە پزیشکییانەی لە خەستەخانەکان پێویستیان پێی هەبووە . هەروەها چل ملیار دیناریش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە لایەن حکوومەتەوە تەرخان کراوە کە بێگومان کاریگەریی هەبووە لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانە . لەم ماوەیەی کە پەتای کۆرۆناش هاتووەتە کوردستان زیاتر لە چلو پێنج ملیار دینار لە لایەن حکوومەتەوە لە هەموو شارو شارۆچکە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خەرج کردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو پەتایە ببینەوە".
*لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە
Your Comment