فرەخوازیی نەوتیی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی کوردی سووریادا نییە

بەشی جیهان- گۆڤاری مۆدێرن دیموکراسی دەنووسێت: ڕەنگە ئەمەریکا کە ئێستا خەریکی بەدەستەوە گرتنی پیشەسازیی نەوت لەناوچە کوردنشیناکانی سووریایە، بۆ گەیشتنی کوردەکان بە ئامانجەکانیان مەرج دابنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکی، کۆمپانیای دەلتا کریسنت ئینێرجی-ی ئەو وڵاتە لەگەڵ کوردەکانی سووریا بۆ وەبەرهێنانی زیاتری نەوت بەمەبەستی دابین کردنی بوودجەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕێککەوتنی واژۆ کردووە.

بەمەشەوە گۆڤاری مۆدێرن دیموکراسی پێیوایە ئەم بابەتە نیشاندەریی فرەخوازیی نەوتیی ئەمریکایە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەنگە نەوتی سووریا بەرژەوەندیی زۆری بۆ کوردەکانی ئەم وڵاتە لێنەوەشێتەوە.

ئەم گۆڤارە دەنووسێت ڕێککەوتنە نەوتییەکەی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی سووریا بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دابین کردنی تێچووی هێزەکانی خۆی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا.

گۆڤاری مۆدێرن دیموکراسی هەروەها دەڵێت پشتگیریی ئەمریکا لە کوردە دەسەڵاتدارەکانی باکووری سووریا لەبواری پیشەسازیی نەوتیدا هۆکاری گرژیی زیاتر لەنێوان کوردەکانی ئەو وڵاتەدایە.

گۆڤارەکە هەروەها هۆشداریی داوە کونترۆڵی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە دەتوانێت ببێتە هۆی زیاتر لاواز بوونی دەسەڵات و ئابووری حکوومەتی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190129

Your Comment

You are replying to: .
captcha