له‌ هه‌رێمى کوردستان 444 که‌سى دیکه‌ تووشى کۆرۆنا بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى کوردستان 444 تووشبووى دیکه‌ى په‌تاى کۆرۆنا ده‌ستنیشان کران.

کوردپرێس: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ئامارى 24 کاتژمێرى ڕابردووى کۆرۆنا له‌ هه‌رێمى کوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ کراوه‌، له‌ 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى کوردستان 444 تووشبووى دیکه‌ى کۆرۆنا ده‌ستنیشان کراون، 24 که‌سیش به‌هۆى په‌تاکه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش کراوه‌ته‌وه‌، له‌و 24 که‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، چواریان له‌ هه‌ولێر بوون، شه‌ش که‌سیشیان له‌ سلێمانى بوون، 11 که‌سی دیکه‌ش له‌ دهۆک بوون، سێ که‌سیشیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ٢٠٧

١. پشکنین: ٤٤٤٦ پشکنینی نوێ

١٤٩٤ هەولێر، ٦٩٠ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان، ١٩٩٩ دهۆک، ٥٠ هەڵەبجە

٢. تووشبوو: ٤٤٤ تووشبووی نوێ

١٣٣ هەولێر

٨٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان

١٦٨ دهۆک

٢١ هەڵەبجە

٣. چاک بوون: ٦٦٧ چاکبوون

٢٣٠ هەولێر

٢٠٥ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان

١٦٨ دهۆک

٢٦ هەڵەبجە

٤. مردن: ٢٤ مردن

٤ هەولێر

٦ سلێمانی

١١ دهۆک

٣ هەڵەبجە

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٧١ دەرچوو

پشکنین ٤١٨٥٠٣ ١٥٥٢٩٩ هەولێر، ١٠٥٨٤١ سلێمانی، ١٥٣٥٤٩ دهۆک، ٣٨١٤ هەڵەبجە

تووشبوون ٤١٠٠٢ ١٥٥١٣ هەولێر، ١٤٦٨٢ سلێمانی، ٩٤٢٥ دهۆک، ١٣٨٢ هەڵەبجە

چاکبوون ٢٦٤٦٤ ١٢٠٥٨ هەولێر، ٩٥٥٨ سلێمانی، ٣٥٤٩ دهۆک، ١٢٩٩ هەڵەبجە

لەژێر چارەسەر ١٣٠١٩ ٢٩٢٨ هەولێر، ٤٣٣٩ سلێمانی، ٥٦٩٨ دهۆک، ٥٤ هەڵەبجە

مردن ١٥١٩ ٥٢٧ هەولێر، ٧٨٥ سلێمانی، ١٧٨ دهۆک ، ٢٩ هەڵەبجە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190127

Your Comment

You are replying to: .
captcha