بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، کە ماوەی چوار ساڵە لە زینداندایە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز"ی ئەمەریکی، هێرشێکی توندی کردۆتە سەر داگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و تۆمەتباری دەکات بەوەی بە درەنگەوە هەڵسەنگاندن بۆ داواکاریی بەندکراوان لەن موونەی کەسانی سیاسیی وەک ئەو دەکات.
ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە کە دادگاکە شکستیهێناوە لە راگرنتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بۆ قۆستنەوەی دادگاکانی تورکیا لە بەرژەوەندیی خۆی.
دەمیرتاش روونی کردۆتەوە کە دەبێت دەستگیرکراوە سیاسییەکان چەندین ساڵ چاوەڕی بکەن تاوەکوو دەستە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی دۆخی ئەوانەوە بڕیاریک دەدات لەکاتێکدا بێلایەن نەبوون و سەربەخۆ نەبوونی داداگا و سیستەمی دادوەری تورکیا لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە جەختی لێکراوەتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە داگای مافی مرڤی ئەورووپا دوای ماوەیێک بڕیار دەدات کە پێشێلکاری مافی مرۆڤ هەیە دواجاریش بریارەکە هیچ ئەنجامێکی لێ شین نابێت.
سەلاحەددین دەمیرتاش پێیشی وایە گەلی تورکیا خۆیان دەتوانن ئەو دۆخەی ئێستای تورکیا تێپەڕێنن، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاش بە بڕیارەکانی دەتوانێت پشتیوانی کەسانی ئازادیخواز بکات، تاوەکوو بتوانن گۆرانکاری ئەنجام بدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment