کوردپرێس:
لە راگەیەندراوێکدا، ژووری یاساییی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوی کردەوە، مەلا بەختیار لە چاوپێکەوتنێکی ڕووداودا هێرشی ناڕەوای کردووەتە سەر رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و مێژوو و خەبات و کەسایەتیی داوەتە بەر نەشتەری بوهتان و تۆمەتی بێبنەما، لە بەرامبەردا میدیای گۆڕان وەڵامی تۆمەتە بێ بنەماکانی داوەتەوە، بەڵام بە پاساوی ناوزڕاندنی بانگەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دەكات لەسەر دامەزراوەی میدیاییی بزووتنەوەی گۆران و ئەو پێشمەرگە دێرینانەی هاتوونەتە دەنگ.
ژووری یاسایی رایگەیاندووە؛ بەهاوكاری رایەڵەی پارێزەران وێڕای ئەوەی بە مافی رەوای بزووتنەوەکەمانی دەزانین وەڵامی بەڵگەداری میدیایی بۆ مەلا بەختیار و هاوشێوەکانی بڵاوبکاتەوە لەپای تۆمەتە ناڕەواکانیان، لە هەمان کاتدا ئامادە و پشتگیری هەر رێكار و جووڵەیێكی یاساییین لەبەرامبەر تیمی میدیایی و هەڵسوڕاوانی گۆران و ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كە راستییەكانیان خستوەتە ڕوو.
راگەیەندراوێک لەژووری یاساییی بزووتنەوەی گۆڕانەوە:
مەلا بەختیار شەوی (12/9/2020) لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ڕووداو، هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و مێژووی خەبات و کەسایەتیی دایە بەر نەشتەری بوهتان و تۆمەتی بێ بنەما، لەبەرامبەردا خەڵکی کوردستان و گۆڕانخوازان هاتنەدەنگ وەڵامی تۆمەتەکانیان دایەوە.
لەو نێوەندەشدا، میدیای گۆڕان وەک بەشێک لە هەڵمەتی وەڵامدانەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەو کەسە، بە ئەرکی خۆی هەستا و بە بەڵگەی نووسراو و وێنە و لەرێی چاوپێکەوتنی شاهێدحاڵەکانی ئەو مێژووەوە پەردەی لەسەر ڕاستیی ڕووداوە شێوێندراوەکان هەڵماڵی.
لەگەڵ ئەوەی ناوبراو دەستپێشخەریی کردووە بۆ هێرشکردنە سەر کەسایەتیی کاک نەوشیروان و هەوڵی شێواندنی راستییەکانی داوە، بەڵام بە پاساوی ناوزڕاندنی بانگەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دەكات لەسەر دامەزراوەی میدیاییی بزووتنەوەی گۆران و ئەو پێشمەرگە دێرینانەی هاتوونەتە دەنگ.
ئێمە لە ژووری یاساییی بزووتنەوەی گۆڕان، پێكەوە و بەهاوكاری رایەڵەی پارێزەران وێڕای ئەوەی بە مافی رەوای بزووتنەوەکەمانی دەزانین وەڵامی بەڵگەداری میدیایی بۆ مەلا بەختیار و هاوشێوەکانی بڵاوبکاتەوە لەپای تۆمەتە ناڕەواکانیان، لەهەمانکاتدا ئامادە و پشتگیری هەر رێكار و جوڵەیەكی یاساییین لەبەرامبەر تیمی میدیایی و هەڵسوڕاوانی گۆران و ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كە راستیەكانین خستوەتەڕو.
ژووری یاساییی بزووتنەوەی گۆران
19/9/2020
Your Comment