پێویستە دەوڵەتی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو هەواڵانە کردووە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی تاوانی جەنگیی هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە عەفرین و سەرێکانی کردوویانە و داوای کردووە دەوڵەتی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتیدا دادگایی کرێت.

کوردپرێس:

عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی ناوەندی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو دەنگوباسانە کردووە کە لەبارەی تاوانی جەنگیی لایەنەکانی سەر بە سوپای سووریا لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامیان داوە و لەو بارەیەو وتوویەتی: ڕاپۆرتەکە ئێجگار گرینگ بوو بەڵام سەرباری لەو ڕاپۆرتەدا کە تاوانی جەنگیی سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو سوپایە بە ئاشکرا بە دۆکیۆمێنت پیشان دەدرێت، هیچ وەڵامێک نیە و مامەڵەیێکی ڕژدانە و ئاشکرا دژی ئەو ڕەفتارە نەبینراوە. هەر بۆیەش پێویستە هەڵوێستێکی ڕوون دژی تورکیا بگیرێتە بەر. ئەو تاوانانەی لە ڕاپۆرتەکەدا پەنجەیان بۆ کشراوە گرووپەکانی سەر بە تورکیا کردوویانە و نابێت تاوانەکە لە دەوڵەتی تورکیا جیا بکرێتەوە. دەبێت تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز لەوبارەیەوە نووسیویەتی عەبدولکەریم عومەری دەڵێت: ئەو ڕاپۆرتە ئەگەرچی ئێجگار گرینگ بوو بەڵام بە قەدری پێویست شەفاف نەبوو. گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا دژی ژنان هەموو جۆرە تاوانێکیان ئەنجام داوە. کوردەکان لە ماڵ و موڵکی خۆیان دەرکراون و پێکهاتەی دیموگرافیی ناوچەکە دەگۆڕدرێت. پێویستە هەڵوێستێکی ڕوون دژی هەموو ئەم تاوانانەی تورکیا بگیرێتە بەر.

News Code 190112

Your Comment

You are replying to: .
captcha