بەشی توریکا- وەزارەتی دەرەوەی تورکيا ڕايگەياند نيگەرانن لەبارەی کۆبوونەوەی مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوەيەکگرتووەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکيا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڤێرجينا گامبا نوێنەری تايبەتی نەتەوە يەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێ چەکدارييەکان، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووريای ديموکرات کۆ بووەتەوە و ئەوەش، جێگەی نيگەرانی تورکیایە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکيا راشيگەياندووە، ئەم هەڵسوکەوتە لادانە لە بنەماکانی نەتەوە يەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تيرۆر، داواشی لە نەتەوە يەکگرتووەکان کرد، دەستبەجێ هەنگاوی پێويست بگرنەبەر سەبارەت بە کۆبوونەوەکە.
باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی ٣٠ ساڵ شەڕکردنيان لە دژی پەکەکە، ئەمريکا و نەتەوە يەکگرتووەکان بەرپرسيارن لە گيان لەدەست دانی ٤٠ هەزار کەس.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment