بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی لهبهیاننامهیێکدا بڵاوی کرده‌وه، بانگهێشتی پارێزگاری کەرکووک و به‌ڕێوه‌به‌ری بینای قوتابخانه‌کانی پارێزگاکه بۆ دادگا و به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه کراوه، به‌پێی بڕه‌کانی مادده‌ی 340 له یاسای پێبژاردن به‌تۆمه‌تی به‌فیڕۆدانی پاره‌ی گشتی له پرۆژه‌ی دروستکردنی خوێندنگه به‌بڕی 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار، ئه‌و بابه‌ته نه‌ک ته‌نها پارێزگاری ئێستا به‌ڵکو پارێزگاری پێشوی کەرکووکیشى تێوه‌گلاوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ 23 فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای کەرکووک و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده ده‌کراوه، له‌نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری په‌روه‌رده‌ی تێدایه.
مانگی رابردو ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی عێراق رایگه‌یاندبو، ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌کانی دروستکردنی 25 خوێندنگه کردووه که له‌لایه‌ن کۆمپانیایێکی بیانیه‌وه دروست کراوه و ده‌ستکاری دیزاینی بنه‌ڕه‌تیه‌کانی دروست کردنی قوتابخانه‌که کراوه، له‌هه‌مانکاتیشدا ژماره‌ی قوتابخانه‌کان له 25 قوتابخانه‌وه بۆ 18 قوتابخانه که‌م کراونه‌ته‌وه و ته‌واوی دیزاینهکانیشیان گۆڕدراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment