سوپای تورکیا جارێکی دیکە بۆردوومانی گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی ناحیەی باتیفا لە سنووری قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن.

کوردپرێس: تۆڕی هەواڵی ژیان بڵاوی کردەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردوومان کردنی گوندەکانی ڕویسێ و کەشان و بانک و باندرو، لە سنووری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ.

لەوبارەیەشەوە دانیشتوویێکی ناحیەی باتیفا دەڵێت: کاتژمێر 6:55 خولەکی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی ھەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆردوومانی گوندەکانی ڕویسێ و کەشان و بانک و باندرو-یان، لە ناحیەی باتیفا کردووە.

ئەوشی خستە روو، سوپای تورکیا لە ماوەی کەمتر لە ١٥ خولەکدا، زیاتر لە چوار جار بۆردوومانی ئەو گوندانەی کردووە و بۆردوومانەکە بەردەوامە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکوو ئێستا دەنگی تەقە لە چەند کیلۆمەتری ئەو گوندانە دەبیسترێت و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای ھاوڵاتیانی ناوچەکە دروست کردووە.

نزیکەی سێ مانگە سوپای تورکیا بەبیانوی لێدان لە پەکەکە، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر سنوورەکانی ئامێدی و زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و بەو هۆیەشەوە ژمارەیێک هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە گەیشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190064

Your Comment

You are replying to: .
captcha