جۆ بایدن پشتگیری لە کەم کردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەکات

بەشی جیهان- جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا؛ ڕایگەیاند ئەگەر هەڵبژێردرێت ژمارەیێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوان ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەکشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە دەیانهەوێت ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکەنەوە بەڵام جۆ بایدن بەتەمای کشانەوەی ژمارەیێک زۆرتر لە هێزەکانی ئەمریکایە چوونکە ڕایگەیاندووە مانەوەی 1500 تا 2000 کەس لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کیفایەت دەکات.

جۆ بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ "ستارز ئەند سترایپس" وتی: پشتگیری لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتایی هێنان بەشەڕە بێ کۆتاییەکان دەکات. ناوبراو جەخت دەکاتەوە مانەوەی ژمارەیێکی کەم لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و ئەفغانستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و پشتگیری لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کیفایەت دەکات.

ناوبراو درێژەی دا ئەگەر وەکوو سەرۆک هەڵبژێردرێت بە هۆی ئاڵۆز بوونی دۆخی عێراق و سووریا و ئەفغانستان ناتوانێت هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە داهاتوویێکی نزیکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێتەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی کۆماریخوازەکان هەفتەی ڕابردوو جەختی لە کەم کردنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و ئەفغانستان و سووریا کرد. ناوبراو ڕایگەیاند لە ئێستادا ژمارەیێکی کەم لە هێزە ئەمریکییەکان بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا لەو وڵاتە ماونەتەوە.

ئەمریکا لە ئاکتەوبری 2019دا ژمارەی هێزەکانی لە سووریا لە 2000 کەسەوە بۆ 500 کەس کەم کردەوەکە ئەوەش هێرشی تورکیای بۆسەر هێزە کوردەکان لێکەوتەوە. ترەمپ ڕایگەیاندووە مومکینە ژمارەیێکی دیکە لە هێزە ئەمریکییەکان بکشێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190058

Your Comment

You are replying to: .
captcha