کوردپرێس: ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، دادگای ٥ی تاوانە قورسەكانی ئامەد، بڕیاری داوە رەمزیە تۆسوون ١٠ ساڵ زیندانی بكرێت، چونكە بە نهێنی ئەندامی پەكەكە بووە، هەروەها پڕوپاگندەشی بۆ پەكەكە كردووە.
ئەگەرچی پارێزەری رەمزیە داوای لە دادوەر كردووە كە ئازادی بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بڕیارەكە كۆتایی بووە، بۆیە دادوەر بڕیاری ئازادكردنی نەداوە.
لەمبارەوە پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) هەدەپە دژی ئەو بڕیارەی دادگا وەستاوەتەوە و لە بەیاننامەیێكدا ئیدانەی دادگای تاوانە قورسەكانی كردووە و بڕیارەكەی بە ناحەق لە قەڵەم داوە.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment