کوردپرێس: تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوی کردەوە سبەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێ دەکرێن.
رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی کردووەتەوە لە هاوئاهەنگیی تەواو لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا.
یهكهمجاره دوای وهرگرتنی پۆستی سهرۆک وهزیران، مستهفا كازمی سهردانی ههولێری پایتهختی هەرێمی کوردستان دهكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment